پیری ژیر ئەی خاوەنی ژین و ژیان
Jump to navigation
Jump to search
یادی بیست ساڵەی ڕۆژنامەی ژین
پیری ژیر ئەی خاوەنی ژین و ژیان | ئەی یەکە دڵسۆزی خاکی نیشتمان |
هەوڵ ئەدەی بەم پیرییە کوردی هەژار | سەرکەوێت و دەرکەوێت بێتە مەیان |
تۆ لە ڕێی زانستی یا بۆ هۆزەکەت | ناتە ئەستۆی خۆتەوە ئەرکی گران |
دانەیەک ڕۆژنامەی کوردی نەبوو | ئەودەمە دەنگی ژیان کەوتە جیهان |
دەنگ و ڕەنگێکی هەبوو پڕ سۆز و جۆش | وەک جگەر سووتاوی ژێر دەستی زەمان |
هێندە دڵ پڕ کوڵ بوو بۆ ڕێی یەکیەتی | بووبووە بەیداخی بەرزی کاریان |
ویستیان لەو جێگە بەرزە ڕای گرن | خۆت فڕاندت تا گەیشتە جێی ئەمان |
جاری دوایی هاتەوە ئەمما چلۆن | جوان و شیرینتر لە جاران بێگومان |
غایەتی هەر ناوی خۆی کردبووە ژین | وەرنە ئامانجی وەکو ئەو بێ زیان |
پڕ لە ئەشعار پڕ قسەی کور؟ د | پڕ لە باسی عەنعەنەی چەرخی بەیان |
پڕ لە باسی ڕاستی و دۆستایەتی | پڕ لە باسی کردەوەی شیرین و جوان |
سەد سوپاس ئەمڕۆ لە چەرخی بیستەما | خۆی گەیاندە ساڵی بیستەم بێ وچان |
پیری ژیر عەرزت ئەکەم تاقانەکەت | جێگەی شانازییە بۆ کورد زوبان |
چاوەکانت ڕوون کە ئەمڕۆ جەژنتە | جەژنی ئەو پیرۆز و کوردیش کامەران |
1946/02/07
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse