پیری خەمخواری وەتەن پەروەرم
Appearance
پیری خەمخواری وەتەن پەروەرم | ئەدیبی هوشیار تاجی سەر سەرم |
ئەفەرمووی بۆ چی خامۆشی لە ژین | ئەڵێی کەوتوویە ژێر بەفری پێنجوین |
دنیا خەم و تەم هەتاو بێ تینە | بێ دەنگیم لە «ژین» لە هەوڵی ژینە |
شوکور تاڵ بووە هێند بە بەهایە | باڵبەندانێکە بزمار بە گایە |
برنج برنجە گۆشتیش بە گۆشتە | تەنها هەر جۆیە خۆراکی گشتە |
پێنج کچ و دوو کوڕ دایکێکی هەژار | باری سەرشانن گێچەڵیش سەربار |
ڕەوی حەویجە و حەبسی و جەریمە | حەیات و شیعری کرد بە دوو نیمە |
تووتنچی یەکەم بێ جیسم و مایە | نیوە پیاوێکم لێ دێتە کایە |
کەوتمە داوی ئەم حەپس و جەزایە | ئێستا دنیام لا ڕۆژی جەزایە |
شیعرم سوئالی مەڕنەمووکەیە | فکرم شێواوی بدەزووکەیە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|