Jump to content

پیاو تێر بێ و چاوتێر مەندە و بێوەیە

From Wikisource
پیاو تێر بێ و چاوتێر مەندە و بێوەیە (1950)
by پیرەمێرد
305535پیاو تێر بێ و چاوتێر مەندە و بێوەیە1950پیرەمێرد
پیاو تێر بێ و چاوتێر مەندە و بێوەیە برسێتی ڕەگی هاری پێوەیە
چۆن یەکێ بخوا و یەکێ بڕوانێ برسی یەخەی تێر ئەگرێ بۆ نانێ
پیاوی تێر ئاگای لە برسی نییە بە ماڵ ئەخوڕێ هیچ ترسی نییە
ناوی خۆی نابوو خادیمی وڵات کە هات بێتەبەر بۆ خۆی تێ ڕۆهات
درۆ، شیعرێکی پیاوی گۆبەندە تا موبالەغەی تیا بێ پەسەندە
لەبەر ئەوەیە هەموو شاعیرین کە لە درۆدا هێندە ماهیرین
ئەم «ڕاست و چەپەی» کە ئێستا باوە خۆزگە ئەمزانی کێ ناوی ناوە؟
دەستی ڕاست بەشی چێشت پێ خواردنە! دەستی چەپ پیشەی تارات گرتنە!!
ئێستا «چەپ» «ڕاستی» خستۆتە گۆڕێ ئەشێ وەزیفەی دەستیش بگۆڕێ
ڕەحمەت لە گۆڕی «پیروەیسی خلک» ئەڵێ «مێ» «نێرە» و نێر مێنگەی شلک
ئەگەر ژێرکەوتەو، ئەگەر هارییە ئەم کارەساتە لە بێکارییە
پیاو بێ «سەرمایە»، کوشتەی سەرمایە «با» لەو کونەوە تا بێ سەرمایە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 620
1941/03/06


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).