Jump to content

پیاوێ کە پیاو بێ ئەبێ تێفکرێ

From Wikisource
پیاوێ کە پیاو بێ ئەبێ تێفکرێ (1950)
by پیرەمێرد
305477پیاوێ کە پیاو بێ ئەبێ تێفکرێ1950پیرەمێرد
پیاوێ کە پیاو بێ ئەبێ تێفکرێ ئەو ڕەخنەیەی خەڵک لەوی دەگرێ
ئەگەر وەک ئەڵێن ئەو عەیبە ڕاست بێ چارەی ئەو عەیبەی لە خوا خواست بێ
خۆی هەوڵ بدا بۆ ئەخلاقی خۆی تا ڕێی توانجی کەس نەمێنێ بۆی
بەوە زوبانی خەڵکی دەبەستێ نەک بەویش نەڵێن ئەو قینی هەستێ
هەندێکی وا هەن بە کشە مرێ لە مر، مردنی خۆی، لێدەگرێ
ئەگەر خۆ بڵێن بە زەردەواڵە سیرە گۆشتی من بە دەمت تاڵە
ئەڵێن ئەو تاڵە تاڵیەکی ترە لە گەڵ ئەمانە وەرە دەربەرە
من ئەڵێم پەندم سەر دەر هەوایە هەموو شێعرێکم بەبێ مەعنایە
ئەڵێن: هەر چەندە زۆر بێ مەعنایە کەچی بۆ ئێمە هەر مەعنای تیایە
هەی هاوار ئەگەر چشتێ شک نەبا بۆچ «دار هەڵبڕە» بۆ سەر خۆی ئەبا
تۆ پاک دەروون بە و گوێ مەدەرە کەس گوێ لە واتەی چاک بگرە و ئیتر بەس
ئەڵێن: کە گۆزە هەر چیەکی تیابێ ئەبێ تەڕایی وای لێ پەیدا بێ
لەلای من ڕاستە عیلمی قیافەت پیاوی نەزان و ساحێب درایەت
شافیعی باشی لێک کردوونەوە چاک تێیان ئەگەین بە وردبوونەوە
ئەگەر پەیڕەوی ئەو عیلمە بکەین لە ماهییەتی هەموو کەس ئەگەین
بەڵام هی وایان هەیە بە تەفرە لای گەورە ئەبێ بە پیاوی گەورە
کەچی ئەبینی زۆری پێ ناچێ سەری لا دەچێ بە نووکە پاچێ
داخم ئەو داخە ئێمە بەم حاڵە ئەمانە دەڵێن، لای هەندێ تاڵە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 574 و 192
1939/07/20


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).