پڕتەوی خورشیدە ئەمشەو یا جەماڵی دولبەرە
Appearance
پڕتەوی خورشیدە ئەمشەو یا جەماڵی دولبەرە؟ | بۆنی باغی جەننەتی ڕووی یارە یا خۆ عەنبەرە؟ |
جان و دڵ غەرقی فنا في النوری ڕوخساری حەبیب | عوسرەتی دووری موبەددەل بوو بە وەسڵ و مەیسەرە |
ئەڵبەتە بیستووتە تەرکی سەر دەکا غەوواسی ڕووت | وا لە دەریا دێتەدەر ساحێبی دوڕ و گەوهەرە |
تا لە سەرفی ڕۆحی وەک پەروانە بێ پەروا نەبێ | سادقی مەڕوانە، جێی بڕوا نیە، تەنپەروەرە |
سابیری گەر تالیبی یاری بزانە موختەسەر | ناگەیە مەتلووبی جانی تا نەبووری لەو سەرە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|