Jump to content

پایزی پیری پەیابوو نەوجەوانیمان نەما

From Wikisource
پایزی پیری پەیابوو نەوجەوانیمان نەما (1969)
by سابیری
306494پایزی پیری پەیابوو نەوجەوانیمان نەما1969سابیری
پایزی پیری پەیابوو نەوجەوانیمان نەما نەوبەهاری عەیش و نۆش و کامەرانیمان نەما
شیری پیری دەست و پێی ئاسکی جەوانی تێکشکاند قووەتی سەر پەنجە و باسک و زرانیمان نەما
ئێمە دونیامان نەخست و ئەو هەمووی خستینە ژێر ئیعتیبار و دەستەڵات و پاڵەوانیمان نەما
ناخەلف بووین و ڕەوشتی باب و باپیرمان نەگرت خواشناسی و ئیفتیخار و خانەدانیمان نەما
ڕوو لە چۆلی غەفڵەت و پشتمان لە کەعبەی مەقسەدە ئەی موسوڵمانینە کەڵکی ئاوەدانیمان نەما
چونکە سەججادەی پدەرمان خستە سەر جادەی عەدوو زەوقی دین و خوێندنی سبع المثانيمان نەما
خاوەنی خەرمان و مێگەل بووین و ڕوتبە و ئیعتیبار ئێستە باشاری شوانی و ئاشەوانیمان نەما
دوزدی پیری گەنجی عومری خۆشەویستمانی دزی بۆیە وا مات و کزین و شادمانیمان نەما
گاور و جوو واز لە دین و مەسلەکی خۆی نایەنێ دینی موسلیم وا لەبەر شێت و نەزانیمان نەما
دائیمەن دەرد و بەڵامان زۆر و بێ بارانییە موستەحەقمان بێ کە ئاوی حەوز و کانیمان نەما
ئابڕوومان وەک عەرەق ئەتکێتە جام و بادەوە حوڕمەتی دینمان وەکوو چایی بەیانیمان نەما
سابیری فەقر و قەناعەت فەخرە بۆ دینپەروەران سەد شوکر وا مەرتەبەی دونیایی فانیمان نەما


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).