پاکەتی شیرین مەفادی حەزرەتی شاهانە هات
Appearance
پاکەتی شیرین مەفادی حەزرەتی شاهانە هات | هەروەکوو تووتی بە کۆڵێ قەندەوە مەردانە هات |
بۆ موبارەکبایی ئەم عەیش و سروور و عیشرەتە | تایەفەی ئاغا و بەگلەر، عەشرەت و بێگانە هات |
جەمعی دەروێش و مەلا و سۆفی لەگەڵ ئەهلی تەریق | ساقی و مەینۆش و مەست و مورشیدی مەیخانە هات |
دەف زەن و شمشاڵژەن و سەرپاکی دەنگخۆشی وڵات | شێت و سەرعی گێژ و غافڵ، عاقل و فەرزانە هات |
سەر بە پرچ و دەس بە زەرگ و مل بە ڕەشمار و بەڵێ | سەف بە سەف دەم پڕ لە ئاگر، تاقمی دێوانە هات |
پرچی دەروێش و چرا تێکەڵ بە یەک بوو، بوو بە شەو | نوور و زوڵمەت هاتە پێش و بۆ سەما پەروانە هات |
بەرخ و مێ، هێهێی بەران و کاوڕ و شەک بێ حیساب | قەند بە خەروار و خەرار و دووبەرەی پڕ شانە هات |
سەد ژن و سەد پیرەژن، دووسەد کچی نەرم و نیان | سەد مناڵی بێکەس و کەسداری دوو ساڵانە هات |
سەد لە جوو، یەک سەد لە تەرسا، سەد لە ڕەهبانی مەجووس | سەد لە گەورەی بتپەرست و سادە ڕوومەستانە هات |
سەد قتوو ئەنواعی عەتری، سەد لە شووشەی پڕ گوڵاو | سەد چەپک خونچە و وەنەوشە و نێرگس و ڕێحانە هات |
موفتی بۆ فتوا بەنەی، قازی لە بۆ تەحلیلی مەی | سەد مودەڕڕیس بۆ ئیباحەی بەزمی ئەم مەیدانە هات |
بوو بە ڕۆژی جەژن و شادی، وەک جلووسی پادشا | هاتی ناری بوو لە سایەی تۆ، کە وا ئازانە هات |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|