Jump to content

پارەی پیاوی ڕژد، کە هەڵی ئەگرێ

From Wikisource
پارەی پیاوی ڕژد، کە هەڵی ئەگرێ (1950)
by پیرەمێرد
305959پارەی پیاوی ڕژد، کە هەڵی ئەگرێ1950پیرەمێرد
پارەی پیاوی ڕژد، کە هەڵی ئەگرێ خۆیشی لێی ناخوا هەتاکوو ئەمرێ
شووشەی نوقڵێکە بە سەر ڕەفەوە تامەتامییە، هەر لە دوورەوە
کە خۆی مرد شووشەیش کەوتۆتە خوارێ چەکمە بۆر نوقڵی خوای بۆ دەبارێ
میراتگر لە پڕ پارەی دەستکەوێ ئەیکا بە شڵپە و کەیف هەموو شەوێ!!
خۆزگە مردوەکەی چاوی لێ ئەبوو ئازاری گۆڕی گرانتر ئەبوو
خۆزگە ماباقی دەوڵەمەندەکان کە ئەم حاڵەیان ئەدی بە چاوان
ئەم دەردە بۆیان ئەبوو بە عیبرەت نەیان ئەخستە دوای خۆ، بە حەسرەت
نەک بە سەفاهەت، لە ڕێی خوادا بەشی فەقیر و هەژاریان ئەدا
خو ئەگەر دوای خۆی میراتگر زۆر بێ ئەبی بەشی ئەو هەر گۆڕ بە گۆڕ بێ
چونکە ماڵی ئەو میقرۆبی شەڕە لەگەڵ یەکتردا دەعوایە و گەڕە
ئێستا خۆ پارەی زەکات نەماوە قەرزی ئایینیان ناوە بە لاوە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 996
1950/01/26


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).