Jump to content

پارەی بەخشەندە و ئاوی ناو بێژنگ

From Wikisource
پارەی بەخشەندە و ئاوی ناو بێژنگ (1950)
by پیرەمێرد
305746پارەی بەخشەندە و ئاوی ناو بێژنگ1950پیرەمێرد
پارەی بەخشەندە و ئاوی ناو بێژنگ وەک پشکۆیەکە بکرێتە ناو چنگ
چرووکیش دان و گیانی بکێشن نەک دینارێکی لە دەست دەرکێشن
ئەم دوانە هەردووک خوایێک دایڕشتوون لە مەبەستی خوا تێنەگەیشتوون
ئەگینە ئەوەی ئەیبەشێتەوە زۆر جار بە برسی سەر ئەنێتەوە
ئەوەیش کەوا خوا پیشەی ڕژد ئەکا لە ئێمە زیاتر حەز لە چشت ئەکا
بەلام لغاوی شەیتان کراوە بۆ نەوسی خۆیشی بەشی بڕاوە
خۆیشی نایزانێ کە بە کێ ئەبڕێ تا ئەمرێ و کفنی بە قەد ئەبڕێ
لووتی لە بەردی ئەلحەد بکەوێ ئەوسا ئەزانێ بەر کێ ئەکەوێ
ئەگەر بە خەوی شەو بیزانیایە کە ئەم چروکییە ئەوەی لە دوایە
هیچ نەبوایە خۆی تێری لێ ئەخوارد بە مێردی تازەی ژنی نەئەسپازد
بەڵام بە من بێ ئەو چی لە دەس دێ «نَحْنُ قَسَمْنَا»ی هێناوەتە جێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 809


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).