پارەی ئیعانەی زەلزەلەی پێنجوین
Jump to navigation
Jump to search
پارەی ئیعانەی زەلزەلەی پێنجوین | نازانم ڕەنگی سپی بوو یا شین |
کام دەردی ئێمەی پێ هاتە سامان | یا بۆ کام فەقیر بوو بە بەرگ و نان |
هەر وەکوو دەهۆڵ هەر بیستم لە دوور | هەر وەکوو هۆهۆی دەشتی شارەزوور |
ئەم ئیعانەیە تەنها دەنگی بوو | ئیتر کەی شێوە و شکڵ و ڕەنگی بوو |
هەر وەکوو جەژنی مانگی ڕەمەزان | لەو مانگی تردا ئەکرێ بە سەیران |
ئەمیش بە ناوی پێنجوین کۆ کرا | نازانم ئیتر بۆ لای کێ برا |
چاوەڕوانی نان بۆ پیاوی برسی | مردنی خۆشە ئەگەر بپرسی |
مارانگاز ئەگەر تریاکی بوو بێ | زوو فریای نەخەن لەت و پەت ئەبێ |
گیای کەما ئەکرێ بۆ وەختی زستان | لە سەرما و بەفرا بدرێ بە حەیوان |
بەڵام کە حەیوان لە برسا بمرێ | هەزار بار کەما کەڵکی کێ ئەگرێ |
من دەستم بڕوا هەتاکوو بەهار | بەهار بێ منەت ئەڕۆمە سەر کار |
لەجیاتی خانوو کەپرێ ئەبەستم | بە تەور و تەوراس بە شان و دەستم |
یا لە شارەزوور ئەبم بە وەرزێر | جووتی خۆم ئەکەم پۆشتە و تۆخ و تێر |
هەر بنکەگیایێ نانێکی تیایە | پەلامار ئەدەم ئەیکەم بە مایە |
نە ترسی بەفر و نە ئاوی باران | هەتاکوو پاییز منیش وەک یاران |
ئەبووژێمەوە و خۆم ئەکەم بە پیاو | هەر وەکوو جاران دێمەوە ناو ناو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse