وەکوو گوڵێ
Appearance
وەکوو گوڵێ سیس و ژاکاو | پەلکەکانی تەپیو و شۆڕ، شەکەت بۆ ئاو |
بەڵکوو لەوەش خراپتر بووم لە دووریی تۆ | بە هاتنت گەشامەوە، هاتمەوە سەرخۆ |
یاخوا وەبان هەردوو گلارەکەم هاتی | وەبان گیان و دڵە پەژارەکەم هاتی |
تین و خۆشی و شادیت گیانە هێناوە بۆم | بەڵام کە ڕۆیشتی ئەچمەوە دۆخەکەی خۆم |
بەڵام گیانە هەر ئەگەینە ئەو ئاواتە | کە ژیان و خۆشیی من و تۆی خەڵاتە |
بە وەفای تۆ و سووتاویی من بێگومانە | گەورەترین کۆسپ تەختە کەن لەم ژیانە |
ئەمڕۆ خۆشەویستیی بەرزمان دەریئەخات | هەر کەس ڕاست بێ بە گشت ئاواتێکی ئەگات |
1963/02/04
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|