وەهام زانی لە پێشا عاشقی کارێکی ئاسانە
Appearance
وەهام زانی لە پێشا عاشقی کارێکی ئاسانە | چ ئاسانێ ملم بشکێ چوزانم قاتیلی جانە |
دڵۆپەی ئاوی چاوم ئاخری نەهرێکی تەشکیل کرد | بەڵێ موحتاجی سەددی خانە، ئەم لافاوی سیروانە |
نەوەک تەنها منی بێچارە بەرگەی سیحری ئەو نەگرێ | کەفی مووسا لە سیحری ساحیری ئەودا پەرێشانە |
سەبەب فیتنەی زوڵێخا بوو بەڵا بۆ حەزرەتی یووسف | کە ئەم پێغەمبەرە حەوت ساڵ ئەسیری بەندی زیندانە |
کە شەو دایێ چ سەودایێ لە خانەی کاسەیی سەرمە | سەحەر دێ غولغولی ئاشووبی شەومە شینی شێوانە |
کە چاوم کەوت بە خاڵی ڕووی سەری سینەی تەحەییور مام | کە بەم بێ وەختییە دز چی ئەکا لەم باغ و بێستانە |
ئەزانم نازە ڕووپۆشیت، کە تەشبیهی بکەین ئەمڕۆ | بە مانگی هەشت و چوار و دوو لە ژێر هەورایە پەنهانە |
تەسادوف چوومە دیوانی دڵارامێ بە میوانی | چ خۆشحاڵم کە بۆم دەرکەوت شکور کەیبانوو کابانە |
بحمد الله کە قانع بوو زمانی حاڵی خۆی فەرمووی | مەواچە پێم گەرەکتە ڵێم کە وادەی وەسڵی ماچانە |
لە وەختی مەستیا نازم بەسەر چەرخا ئەنازێنێ | دەماغم بەرزە بەم تەرزە هەتا ئەیوانی کەیوانە |
زەمانە وای هێنا عورفی دامانگیری عالەم بێ | ئەمیش دووبارە فیتنەی دڵبەرە داماوی دامانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|