وەسیەت (ئەسیری)
Appearance
وەسییەت بێ ئەگەر مردم وەرە سەر گۆڕەکەم قالە | بڵێ ئاواتەکەت پێکهات هەڵستە بێرەدەر خاڵە |
کە بوویتە سەرجەلەو سەرپۆلی گەورەی لەشکری کوردان | لەبەر هیچ ئەزیەت و جەورێ، نەکەی ئۆف و نەکەی ناڵە |
بەخۆت و لەشکر و پۆلت لەسەر گۆڕم مەشق دادەن | ئومێدم وایە زندووبم لەبەر شادی بەئەو حاڵە |
وەکو خاڵت بە، ئەی ڕۆڵە، خەریکی کاری میللەت بە | ئەوەی خەرجی ئەکا خاڵت لەڕێی خزمەت سەر و ماڵە |
بڕازێوە بەزانین و بەچاکە و دین و چاوتێری | لە ئازایی وەهابە، پێت بڵێن وەک ڕۆستەمی زاڵە |
بەفەڕڕە ئەو کەسەی وا سەنگەری تیر و غەم و دەردە | لە ڕێگەی میللەتی کوژرا، لەژێر خاکا کفن ئاڵە |
عەزیزە ئەو کەسەی کۆشش بکا بۆ هاوزوبانی خۆی | ئەگەرچی ژینی تاڵە، عاجزە بەدبەختە کەم حاڵە |
شەهیدی میللەتم تەسلیمی خاکم کەن گەلی کوردی | بپۆشن خاکی سەر گۆڕم، بەڕەیحان و گوڵ و لالە |
لە ڕێگەی میللەتت هەر چیت بەسەر بێ خۆشە ئەی ڕۆڵە | لە ژووری لاپەڕەی تەئریخ ئەنووسرێ سوورەتت قالە |
موکافاتی ئەسیری ڕۆژی مەحشەر بادەیی کەوسەر | ئە لەم دنیایی دوونە، بێ بەشە، دایم دەمی تاڵە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|