وەرە مردن
Appearance
وەرە مردن، وەرە عزرائیل ئەمێستا کە لە کۆی | ئەمەتا وەرگرە ڕۆحم، ئەیەوێ دەرچێ بەخۆی |
پیاوی وەک غەوسی دووەم، سەید عەبدولقادر | شێخ سەعید و چەن سەدی دی گەورە ئەلەم ڕێگەیە ڕۆی |
بەئومێدی سەر و ماڵ و ڕەحەتی و ژینم نیم | دەبێ لەم مەسلەکەما دەس لە سەر و ماڵ بشۆی |
مردنم چۆن نەوێ من کاری گەلم ڕاهی نییە | گەلی دی هەرچی هەیە گەییوەتە هیوا بۆ خۆی |
ڕۆڵە بۆ خۆم نییە دەستم لە هەموو کارێ بڕا | لە هەموو کاروبەرەم تێبگە هیوام هەر تۆی |
ئارەزووی دیتنی یارانم هەیە ئێستا لە کۆن | بێنە ئەی بایی شەماڵ تۆ بی خوا نەختێ بۆی |
لەرە با تێکەڵە (کەی کوردم) و ڕەنجیدە ئەبم | بەپەرێشانیی سمکۆ، کە لە سەلماس وو خۆی |
لاوی من، پیاوی جیهان ئەمڕۆ لە عەیش و نۆشە | ئەوە خۆراکی ئەتۆش نانی جەوە و کاسەیێ دۆی |
زۆری پێ ناچێ ئەسیری دەمری بەم غەمەوە | دەمێ دێ کۆمەڵی گەل ماتەم ئەکەن ئینجا بۆی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|