وەرە توبیو خوا یەک یەک لەحزە با شێوەت زیارەت کەم
Appearance
وەرە توبیو خوا یەک یەک لەحزە با شێوەت زیارەت کەم | دەڵێی حق القدم فەرموو لەڕێتە ڕۆحم و دیدەم |
کە شوعلەی دایەوە کوڵمت لە ژێر چمکی سیاماڵا | وتم خۆر بوو ئەوا هەڵهات لە ژێر هەوری ڕەشا قیبلەم |
لە ورشەی خاڵ و پرشەی زوڵف و لەعلی لێوەکەی ئاڵت | شکا بازاڕی لەعل و سونبل و موشکی خەتا کەم کەم |
شەماڵ لایدا کە دەسماڵت لە بەرقی گەردەن و خاڵت | وەکوو شووشەی شکاو جانا نەما عینوانی جامی جەم |
درەوشا ئاوێنەی سینەت لە تۆی سوخمەی کەتانچی تا | بیعەینی سوبحی سادق بوو شوعاعی خستە ناو عالەم |
بە حەربەی خەنجەری ئەڵماس سەری پەنجەی بلوورینت | شەقیکە دولبەرا تو خوا حیحابی ئەگریجە و پەرچەم |
عەیان کە شەمسی ڕوخسارت دەریخە تاقی ئەبرۆکەت | بە جارێ با خەجاڵەت بن هیلال و بەردی دوو هەفتەم |
ئەگەر بێ دەرکەوێ نەختێ بە ناز و عیشوە باڵاکەت | دەبەی نامووسی شمشاد و نەی و سەرو و سنەوبەر هەم |
دەسا مینە تەماشا کە دەبێ سوبحەی لە ماڵ دەرچم | بسێنم باجی تاووس و خەراجی ئاهووانی ڕەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|