Jump to content

وەرە ئەی دلبەری حەمیدە سیفات

From Wikisource
وەرە ئەی دلبەری حەمیدە سیفات (1952)
by فایق زێوەر
304874وەرە ئەی دلبەری حەمیدە سیفات1952فایق زێوەر
وەرە ئەی دلبەری حەمیدە سیفات موو کەمەر، لەب شەکەر، ئەنیسی حەیات
بەکەلامت شیفای دڵم بۆ دێ بەنیگاهت بەجێ دەیێ ئاوات
بەقسەی من بکەی زەرەر ناکەی چونکە من خادیمم بەعەزم و سەبات
جەوری تۆ خۆشە لام بەڵام جارێ بێ ویساڵم نەکەی هەتاکو مەمات
دەردی عەشقت کوشندەیە گیانە پێم کەرەم کە دەوا تەبیبی نەجات
من دەماغم لە حوببی تۆ مەستە نامەوێ زەوقی عەتر و نوقڵ و نەبات
سەیری چیهرەت ئەکەم ئەوەند پاکە سوورەتی خۆم دیارە وەک میرئات
بەقسەی خەڵکی خۆت مەتۆرێنە

دڵی فایق ئیتر مەڕەنجێنە

جاربەجارێ بەدیت ئەکەم لە خەوا لە خەوی خۆش ئەبم لە نیوەشەوا
وا تەسەوور ئکەم پەشیمانی لەو سزایەی بووەتە هەدەر بە هەوا
دڵنەواییم ئەدەی لە هیجرانم پاش ئەوەی دڵ کە کەوتە ساز و نەوا
بارك الله چ پاکە گیانی تۆ گوێ لە کەس مەگرە توبێ زاتی خوا
لە ڕقی دوژمنان وەرە چابە هەر لە هیجرانی تۆیە دیدە ڕوا
سەردەمێ یار و هاودەمی من بووی پێم بڵێ بۆ چی ئیکە بۆت نەلوا
وا بزانم ئەبێتە دوژمنی تۆ هەرکەسێ لەو جەمالی پاکە دوا
تا لە دنیایی ڕۆشنا ماوم

شەڕ و خێرت ئەنێمە سەرچاوم

کەوتە یادم مەحەببەتی جاران ئیلتیفات و موساحەبە و عینوان
عیشووە و خەندە و تەبەسسومەکەت مەحرەمی بەندە باخسووس قوربان
ئەو هەموو عەیش و نۆشە چوو لە دەسم بێ پەنا ماوم ئێستە سەرگەردان
چۆن لە دووریت دڵم نەناڵێنی چۆن لە هیجرەت سەرم نەبێ حەیران
چۆن هەناسەی دەروون نەگاتە فەلەک چۆن جگەر لەت نەبێ لە داخی نیهان
چۆن نەڕێژم لە دیدە خوێناوێ سەرزەمین تەڕ بکا وەکو باران
من ڕجات لێ ئەکەم ئیتر بەسمە ئەم هەموو زیللەتە کە دیومە عەیان
ئێستە وەختی ویساڵی یارانە

عەسری بیستەم بەکەیفی ڕەندانە

تا هەوای عەشقی تۆ لەسەرما بێ غەم لە دڵدا ئەبێ تەوەلا بێ
گیان دەبێ دائیما موفەڕڕەح بێ تاجی زیللی ئەگەر لەسەر نابێ
ئێستە باکم لە تەعنی خەڵق نییە لوتفی تۆ زەڕڕەیێ ئەگەر مابێ
بە سەری تۆ قەسەم نییە شک بەم غەیری حوببت شتێ لە دڵما بێ
ئاخ لە دەس جەوری تۆ چ بێدارم عاشقانت نزیکە شەیدا بێ
من لە دووریت دڵم بووە بە تەنوور تۆش ئەڵێیت ئەم هەژارە ڕیسوا بێ
بۆ هیلاکی ژیان و زاماریم چاری دەردم مەگەر لەمەولا بێ
تۆ حەبیبی بەڵام وەفا ناکەی

تۆ تەبیبی کەچی دەوا ناکەی

بۆیە پێم خۆشە گریەیی خوێنین شۆرەزاری دڵم ئەکا ڕەنگین
وەکوو گوڵ پێی دەپشکوێ گیانم چەشنی باران لە بۆ زەویی هاوین
تۆ لە بیرم نەچووی هەتا زیندووم من لە بیرت ئەچم بەبێ تەحسین
وەرە لابە کودوورەتی قەلبم دڵنیام کە لە فیرقەتی پڕ کین
وەرە با دوژمنان موکەددەر بن ڕابوێرین بە شادی وەک پێشین
وەرە ئەی نەونەمامی پڕ عیشوە چاوەڕوانت ئەکەم بە قەلبی حەزین
بە قودوومت سەرم لە ڕێتایە گیان ئەکەم پێشکەشت بە سەد تەمگین
چاوەڕوانت ئەکەم بەخەو تاوێ

تۆش مەوەستە وەرە لە ناکاوێ

1939/06/01
ئاڵتوون کۆپری


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).