وەدەرنێن زاهید و سۆفی، نەوەک ئەو بەزمە ساوا بێ
Appearance
وەدەرنێن زاهید و سۆفی، نەوەک ئەو بەزمە ساوا بێ | بڵێن موتریب دەگەڵ ساقی؛ بەچەنگ و تارەوە بابێ |
نەکیسا و باربەد هەردوو، بەعوود و ڕوودەوە بێنن | لە بەزمی خوسرەویشدا بێ، بڵێن شەککەر ئەوێستا بێ |
لە کیشوەر، سادە ڕوو چی هەن، لە هیند و بەڵخ و کەشمیر | لە بەزمی عەیشی من ئەوشۆ، دەبێ پاکی موهەییا بێ |
لە هەر جێیەک دەزانن بەچچە تەرسایەک هەیە؛ بێنن | نییە عوزری پەزیرا؛ گەر خودی پاپای کلیسا بێ |
لەهەر جێ: چەنگییەک، ڕامشگەرێک، ئاوازە خوێنێک بێ | بەتار و بەربەت و سەنتووەرە بێنن؛ لەگەڵ شا بێ |
لە هەر جێ: دڵبەرێک، شۆخێک، بتێ سیمین بەرێکو دی | بەحوکمەن بۆ منی بێنن، نەسارا بێ، چ تەرسا بێ |
لە هەر جێ: موغبەچێکو دی، دەگوێی نووسێن و بیهێنن | بەتەوع و کورهـ و زۆریی بێ، دەبێ هەر بێ، نەیێ نابێ |
لە هەر جێیەک: فریشتە پەیکەرێ، غیلمان لەقایێ بێ | بەباوەش بۆ منی بێنن، لە فیردەوسی موعەللا بێ |
لە جەننەت: هەرچی غیلمان بەچچە هەن، پێیان بڵێن پاکی | بەخولد و توور و تووباوە، بەعینوانی تەماشا بێ |
بڵێن بەو زوهرەیی زەهرا، دەبێ بۆ ڕەقسی ئەو بەزمە | دوو چنگی ماهـ و ڕۆژ، دەستیان لەمل عەقدی سوورەییا بێ |
خەبەر کەن چەرخی مینایی، بەشیشە و جامی میناوە | دەقیقێک بێتە ئەم سەیرە؛ بڵا چەرخێک نەسووڕا بێ |
بڵێن ئەنجوم، هەتا ڕۆژ دەیدەبان بن، چاو لە دەرگادا | نەیێنە مەجلیسی عەیشم؛ چ ئەسکەندەر چ دارا بێ |
حەریفان بێن و موتریب لێ بدەن، لەم ساز و چەنگ و نەی | بەشەرتێ یاری خۆم ساقی بێ، جام و تونگی سەهبابێ |
لە لایێ شاهید و سادە، لە لایێ ساقی و بادە | لە لایێ مەی، لە لایێ نەی، وەکو مەحشەر کە بەرپا بێ |
کە یار هات؛ بوو بەساقی، بادەخۆریی جا بەسە، تاکەی! | لە ئەمشەو، تا دەڵێن وەقتە، کە ڕۆژی حەشر بەرپا بێ |
ئەدەب لەو بەینەدا دەستەوملانی سەرووی زیباکە | هەتا دەوری مەسیح و ئاخری دەورانی دنیا بێ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|