وەختە کوێستانی دڵم بەفری خەمی ڕەش بێتەوە
Appearance
وەختە کوێستانی دڵم بەفری خەمی ڕەش بێتەوە | وا ژیان و ژینی من دووبارە ڕێک ئەخرێتەوە |
دڕکی میحنەت موددەتێ بوو، چوو بە جەرگمدا بەڵام | حمدلله وا ئەزانم زووبەزوو دەربێتەوە |
گەر خوا مەیلی ببێ شادی لەجێی شیوەن ئەبێ | ... شەرابی دووبارە سەد باری لەسەر ئەخورێتەوە |
موژدە بێ ئەی بولبولانی عاشقی گوڵزاری گوڵ | وا لە ئەمڕۆ و سبحەیا خونچەی ئەمەل بکرێتەوە |
ئەی سەنەم تۆ بی و خوا نەختێ بە عیشوە و جیلوە بێ | با بژیم ئەمڕۆ لە سایەی تۆزی خاکی پێتەوە |
تفلی حاڵم کەوتبوو بێ حاڵ و بێ دەنگ و زبان | وا بە هیوا هەم لەسەر جێ بێ خەتەر هەستێتەوە |
بای سەبا ئەمڕۆ گەیاندی کاغەزی موژدەی نەجات | دڕکی شادیمان بە بای ڕەحمەت لەسەر ئەکرێتەوە |
خۆ ڕەقیب ناوی نەمابوو وام ئەزانی مردووە | یاڕەبی ئەمجا بەجارێ بیکوژێ و ببڕێتەوە |
موفتی بازی عیشقەکەت پەروازی کرد و خەم مەخۆ | ڕۆژ بە ڕووناکی ئەبینێ بێ سەدا خۆی دێتەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|