وەختێ یارم ویستی زوڵفی خۆی بە ڕوودا شانە کا
Appearance
وەختێ یارم ویستی زوڵفی خۆی بە ڕوودا شانە کا | وا ئەزانم شێخ لە من زووتر بەرەو مەیخانە کا |
ڕابکێشێ خەنجەری موژگانی بەقەسدی کوشتنی من | شەرتە شەرتی پیاو هەتا ماوە لەڕوویا ڕانەکا |
شەمعی ڕووی جانانە هەروەختێ لە مەجلیس هەڵکرا | بێ شکە عاشق بەدەوریا عەینی وەک پەروانە کا |
فکری وا بوو، تێگەیشتم ئاخری غایەی چی بوو | بۆ ڕەقیبێ ڕوو لە ئێمە وەربگێڕێ خوا نەکا |
ناز و عیشوە بۆ هەناسەی دەردەداران چا نییە | نەک خوا گیربێ بڵێن پێی بۆ خوا ئاوا نەکا |
بگرێ پەندم عاشقێ گەر بیەوێ ڕسوا نەبێ | قەد وەفا و عەهد و سەفا لەو دولبەرە داوا نەکا |
چاوەکانم، چاوی من لەو ڕۆژەوە چوون بۆ سەفەر | ساتێ نەمدیوە لە دووریت شین و واوەیلا نەکا |
مەتڵەبی یار خاڵی لای لێوی کە دەرخا جار بە جار | عاشقی بێچارەیی ئاوارەیی وێرانە کا |
ئێمە دەردی عاشقی و جەوری زەمانمان بردە سەر | دەس لە دەس چوو وای درێغا یار ئەگەر بڕوا نەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|