وەختێ بۆ ئینسان ئیش ئەچێتە سەر
Jump to navigation
Jump to search
وەختێ بۆ ئینسان ئیش ئەچێتە سەر | ئەندام تەواو بێ لە پێ هەتا سەر |
یانی پێ ئەبێ وەک شاتر وا بێ | لەهەر ساتێکا گورج و ئازا بێ |
کە پێ ڕێی بڕی و گەیاندیتیە شار | نۆرەی دەست ئەبێ ئەکەوێتە کار |
بە گورجوگۆڵی هیچ دانامێنێ | خەریکی ئیش بێ کە ڕایپەڕێنێ |
لەپاش ئیشەکەی کە تەواوی کا | چاوی پێ ئەوێ نیگاداری کا |
بە شەو و بە ڕۆژ دایم وریا بێ | نەک لەناکاوێ بەدکار پەیدا بێ |
گەر هات ڕەقیبێ لە ڕۆژ و شەوا | فرسەت نەبینێ لە کاتی خەوا |
با گوێ ببیستێ قسەی بێگانە | مەعلوومە جوابی بە دەست زمانە |
لە هەر کاتێکا یان هەر ساتێکا | ڕەقیب ئەوی دی پرسیارێ بکا |
زمان دەخیلە بە لوتفی خۆشی | ئەتوانی فێڵی بە موو بکێشی |
فەسیح و ڕەوان بە جوابی شیرین | بڵێ خەریکی یەک کاری خێرین |
هەموو خەریکین باخێک ئەکێڵین | ساوامان زۆرە بۆیان جێ دێڵین |
بەڵکوو وەک خۆمان دواکەوتە نەبن | دایم وریا بن پاشکەوتە نەبن |
ئەندام تەواو بوو بڵێ ئافەرین | ئەتوانین زەفەر بە دوژمن بەرین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse