وڵاخی ڕەسەن ناوقەد باریکە
Appearance
وڵاخی ڕەسەن ناوقەد باریکە | تەنگە ئەستوور بوو بیگرە و باری کە |
سەر بە وڵاخی ڕەسەن ئەسپێرن | بەڵام بە گوڵەبارگیر ناوێرن |
پیاو گیا لە بەهەشت بۆ بارگیر بێنێ | ئەو دەبێ جووتەی خۆی بوەشێنێ |
بەدخوو بە چاکەی چاکان چاک نابێ | خوا وای کردووە هەر دەبێ وابێ |
لە وڵاخی بەرزە ئەگەر بیشگلێی | چونکە شەریفە ئەستۆت ناشکێ لێی |
بەڵام کە لە کەر کەوتیتە خوارێ | جێیەکت دەشکێ بێگومان جارێ |
ناکەس تەربیەشی بدرێتەوە | چیتی بەقەمە زوو ئەچێتەوە |
چاک هەر ئەوەیە خۆتیان لێ لادەی | نەک ڕەنجی خۆتیان لەگەڵ بە بادەی |
لە چاوی پیسیش پەنامان بە خوا | چاوی بە هەرچی هەڵێنا ئەڕوا |
هەر پاشای بابان لە حەقیان ئەهات | بەوانەی ئەگوت دەرچن لە وڵات |
بهاتنایەوە لە بەر کڵۆڵی | ئەوسایە چاویان زوو هەڵدەکۆڵی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 818
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|