Jump to content

وڵات و شار و دێهاتی دڵ ئەمساڵ

From Wikisource
وڵات و شار و دێهاتی دڵ ئەمساڵ (1969)
by سابیری
306572وڵات و شار و دێهاتی دڵ ئەمساڵ1969سابیری
وڵات و شار و دێهاتی دڵ ئەمساڵ پەڵەی داوە بە بێ مانەند و ئەمسال
بە پاچ و بێڵی تەقوا و ڕیازەت موبەڕڕا بوو لە دڕک و داڵی ئەوباڵ
موهەڕڕایە بە جووتی زوهد و تەقوا بە سی گاسن نرایە باغی شمشاڵ
مەلائیک سەف بە سەف بۆ باغەوانی کە ئاموشۆ ئەکەن پەیوەستە خۆشحاڵ
مەجالی تەنگ و باری سەنگ و بێ ڕەنگ شەیاتین هەر هەموو ماندووە بێ حاڵ
خەیاڵی خام ئەکەی کورتەک ئەکەی نەقد خەیاڵی خام مەکە ئەی شێخی بەرماڵ
لە بۆتەی نار و ئازاری جەهەننەم بترسە خەڵقی تێدا بۆتە زووخاڵ
بە پاچی زیکر و خاری ماسوىٰ الله وشک برژاو و سووتا شوبهی زوخال
مەلائیک هاتووە دەیکاتە زەرعات کە بیبینێ دەبێ حەیران و خۆشحاڵ
مەتاعی چاکە مەقبووڵ و بەقیمەت کە لائیق پادشا بێ ئەی کەسی خاڵ
لە بۆتەی یار سابیر پڕ حەزەر بە بە ملیۆن خەڵکی تێدا بۆتە زووخاڵ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).