Jump to content

وڕێنەی مەستی

From Wikisource
وڕێنەی مەستی (1950)
by پیرەمێرد
306105وڕێنەی مەستی1950پیرەمێرد
وشکەسۆفیەکان بەهەشتیان ئەوێ بۆ ئەوەی حۆری و کۆشکیان بەرکەوێ
یادی تۆم لە هەر شوێنێ دەست کەوێ بەهەشت دۆزەخیی لێ پڕ، نامەوێ
ئاڵتوونم هەیە کە هەر بیژمێرم؟ ناچارم ئەبێ بە تۆ ڕابوێرم
نائومێدییە و بێ موبالاتی حەڵاڵخۆرییە و کەم دەسەڵاتی
ماڵدار ماڵی برد، من ڕەزای خوایی ماڵ لە کورتییە و قەرز لە زیایی
هەی قەلەندەری چەند «سەبوکباری» لە ڕیش و سمێڵ بەریت یەکجاری
جاران ئەمانوت: قەلەندەرییە لە ڕیش و سمێڵ بۆیە بەرییە
خۆ ئێستا ڕیش و سمێڵ مەترووکە هەرچی ئەبینی وەک تازەبووکە
عومری ئەو ڕیشە زبرە نەمێنێ کە لە ڕوومەت کەوت دایئەچڵەکێنێ
من ئەڵێم: ئەوەی کە خاوەن ڕیشە ئاین و ئۆینی کردووە بە پیشە
خوایە من ئەگەر کە خواستی خۆم بێ بۆچی بمەوێ کە ملم کۆم بێ
باری گوناهم ئەگەر لە ملە بناوانەکەی باوکم وا شلە
ئەو نەیئەزانی شەیتان نایەوێ کوێخایی عەرش و قورشی بەرکەوێ؟
ئێمە ئەیزانین کە ئەو شەیتانە بۆ لەڕێ بردن لە پەیجۆرمانە
تەفرەمان بدا بە دەنکە گەنم وا چاکە بمانخەیتە جەحەنم

1943


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).