وزەی کۆنەپەرستی
Appearance
جووتیاری ئەم وڵاتی ئێمەیە دوچاری خەم بووە | گیرۆدەی هەژاری و غەرقی ستەم بووە |
ئاغا بە نووکی نێزەوە و پاڵپشتی حوکمی ڕۆژ | خوێنی هەژار و بێکەسی، پێخۆری ژەم بووە |
ئەمڕۆش بە پێچەوانەی ئاواتی ئەم گەلە | دوژمن لە کوردەوارییا خەریک زیل و بەم بووە |
ئاغا خەریکی شادی و ئاهەنگ و خواردنە | ڕەنجی فەلاحی ماندووە لە ناو کۆشکی جەم بووە |
ڕازاوەیە و جوانە هەموو دیوەخانی میر | خانووی فەلاحی قوڕبەسەریش نوقمی تەم بووە |
خەڵاتی نۆشە ڕەنجی فەلا، بۆ بەگی تەرەس | ڕەنجی هەژاری دزیوە، ئەگەر زۆر و کەم بووە |
بێگار و خەرج و سەرانە هەموو عورف و عادەتن | سوورانە ئەرک و باری گرانی ئەلەم بووە |
قانوونی ئەم زەمانەیە، گەر نا بە یەک ساعەت | کۆشکی جەنابی میرە کە وا تەختی چەم بووە |
دیوانی میر و مامەڵەی کچی جووتیاری قوڕبەسەر | زۆر سەیرە، شەرمی نەماوە بە بازاڕی زەم بووە |
نیزامی ئێستەیە باڵی فەلاحی جەڕاندووە | گەرنا دیاری بۆ بەگ و میر مەرگ و سەم بووە |
قانع بە ئاشکرا بە ڕەش و ڕووتی کورد ئەڵێ: | باوی نەماوە ئەم نیزامە، دوچاری وەرەم بووە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|