وردە خاڵی ئێستەکەش نازێ لەسەر پەروین دەکا
Appearance
وردە خاڵی ئێستەکەش نازێ لەسەر پەروین دەکا | چاوی بازی دائیما بازی بە ئاهووی چین دەکا |
ڕۆژی جێژنە عادەتە دەستی حەنایی کا مەگەر | سا کە وا بێ دێ بە خوێنم پەنجەکەی ڕەنگین دەکا |
تەیری دڵ لەم ناوە دەرناچێت و ئەو حەددی چییە | چونکە یارم بازێکە نەخچیری سەد شاهین دەکا |
حەقی کوشتەی خۆی ئەدا ئەغیار و ئەمما یاری من | قاتڵێکە دەیکوژێ، خوێنیشی لێ تەزمین دەکا |
گەر مەرامی کوشتنە یارم چ باکم سەر نییە | وا ئەسەف ئەمما، کە دامێنی بە من خوێنین دەکا |
زامی هیجران زۆر بە ئێشە هەر کەسێ نەیدیتووە | بێت و بنواڕی کە دڵ لەم دەردە چۆن ناڵین دەکا |
«بۆ پیادەی جانی من گەر بێ ڕوخی شای دەرکەوێ | بۆ فیراری فەرزە گەر ئەو فیل و ئەسپی زین دەکا» |
سافی تۆی شادی بە ئاوی چاو دەچێنیت و کە چی | چی بکا لەم تالعە؟ خاشاکی غەم وا شین دەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|