وتی یارم لە جەنناتێ گوڵی ڕوخسارم ئەنوێنم
Appearance
وتی یارم لە جەنناتێ گوڵی ڕوخسارم ئەنوێنم | هەموو شەو تا سەحەر بۆیە وەکوو بولبول ئەناڵێنم |
لە مەغریب ڕۆژ هەڵات ئەمشەو وتم ڕەنگە قیامەت بێ | موسوڵمانان مەکەن مەنعم نەما عەقڵ و دڵ و دینم |
بە غەدداری دڵ و جەرگی بڕیم و پێم ئەڵێ مەگری | نەوا لێشاوی فرمێسکت بکا تەقبیلی داوێنم |
لە ترسی سۆز و ئاهی ئاگرینم موشکیلە عەقڵم | بدا ڕێگا کە ناوی نازکت بۆ ناوی دەم بێنم |
بە چاوی مەست و مەخموورت ئەوەندە مەست و مەسروورم | لە سایەی تۆوە وەک شێری ژیان زنجیر ئەپسێنم |
بە ئومێدم لە حاڵی نەزعدا تۆ بێیە باڵینم | کە تۆ بخوێنی یاسینم دەکەن حوور و مەلەک شینم |
بە زستانی فیراقت سابیری وەک پایزی زەردە | بە ڕوخساری بەهارت ئاهی گەرمم شوبهی هاوینم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|