وتی بۆ چی نەما هۆشت وتم بە خوا لەبەر چاوت
Appearance
وتی بۆ چی نەما هۆشت؟ وتم بە خوا لەبەر چاوت | وتی بۆچ بووی بە مەجنوون تۆ؟ وتم بۆ پەرچەمی خاوت |
وتی چی عاشقی کردیت؟ وتم خورشیدی ڕوخسارت | وتی تۆ شێتی چی بووگی؟ وتم بۆ خاڵی نەخشاوت |
وتی بۆچ بووی بە دێوانە؟ وتم بۆ بازن و پەنجەت | وتی بۆ چی زەلیلی تۆ؟ وتم کەوتوومە ناو داوت |
وتی بۆ چی ئەناڵێنی؟ وتم بۆ غونچەیی لێوت | وتی بۆ چی دڵ ئەوگاری؟ وتم بۆ قامەتی لاوت |
وتی مات و سەراسێمەی؟ وتم بۆ گەردنی سافت | وتی حەیرانی چی بووگی؟ وتم گیان شەوقی ناو چاوت |
وتی بۆ چی وەها شەیدای؟ وتم بۆ باغچەیی لیمۆ | وتی کوانێ؟ وتم سینگت لە ژێر سوخمەی ترازاوت |
وتی هاوار ئەکەی بۆ چی؟ وتم بۆ قامەتی سەروت | وتی دێژی برینداری؟ وتم کەوتوومە بەر ڕاوت |
وتی هەڵسە لە گەڵما بێ، وتم مومکین نییە حەپسم | وتی زەنجیر لە پێتایە؟ وتم پێپلکی هووناوت |
وتی مینە هیلاکی تۆم، وتم قوربان دەوام سەهلە | وتی چی بێ دەوات بیکەم؟ وتم ماچێ لە بەر چاوت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|