وا گەڵاڕێزانە گیانە بۆ چەمەنزار
Appearance
١ | |
وا گەڵاڕێزانە گیانە بۆ چەمەنزار | هاژە هاژی بای خەزانە ڕووبەڕووی شار |
ئەو درەختانەی کە سەریان زۆر بڵندە ئەو گوڵانەی ڕەنگ و بۆیان زۆر پەسەندە | |
هاتنی پایز لەبەر دڵیان گرانە | چونکە توندی و گرژ و مۆنی پڕ جیهانە |
٢ | |
بایەکەی پایز بە جارێ دێتە سەرمان | خۆڵ و پووش دێنێتە خوارێ بۆ گوزەرمان |
پۆتەڵاکی دار ئەژاکێنێ بە یەکجار ڕووی گوڵان زەرد هەڵئەگێڕێ وەک ستەمکار | |
چنگ لە هەرچی گیر بکا مانی نەمانە | بەم کزە ساردەی نیازی پڕ زیانە |
٣ | |
هەر کە پایز بێ سەروشوێن ڕۆی لەبەر چاو | لەشکری زستانی پڕ قێن دێن بەپڕتاو |
هێزی وەیشومەی لەژوور سەرمان ئەوەستێ هاتوچۆی پێدەشت و سەربەندەن ئەبەستێ | |
تیشکی ڕۆژ ئەشکێتەوە گەرمی نیهانە | ڕۆژی گورجی و ڕێ بڕین و پێ لێ نانە |
٤ | |
بەفری زستان تۆقی پایز توند و پڕ هێز | بۆ وڵاتی کوردی ئازیز ئەچنە پارێز |
شاخەکانمان ئەبنە کۆگای بەفری ئەستوور ناوی ڕووبارمان کە دێت وەک ئەرخەوان سوور | |
تۆف و بەفر و با لەلامان خۆش و جوانە | چونکە کوێستانین و ڕەمزی نیشتمانە |
٥ | |
پایزی زەرد با بە عینوان کاری وا بێ بگرە لامان خۆشە زستان بەفر و با بێ | |
جەستە خۆشەی مەینەت و دڵ هەڵکزاوین | بەم کەژ و کێوانە سەربەرزی تەواوین |
بۆ سەر و ژوور کەی هیوا خێچکە بەتاوین | بەفر و با ڕێی ئێمە ناگرێ تاکوماوین |
چونکە هەوڵی ئێمە بۆ بەرزیی ژیانە چوست و خوێن گەرمین و دڵمان شادمانە |
1946/12/21
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|