وا گوڵ بەسەر چوو، بلبل شەیدا بوو
Appearance
وا گوڵ بەسەر چوو، بلبل شەیدا بوو | گڕێک لە ناڵەی دڵی پەیدا بوو |
گڕەی بەردایە سەوزەی بەهاران | شێوا وەک زوڵفی چەمەرەداران |
منیش کەمێ شۆر بلبل لە سەردا | سەری خۆم ئەنێم بە دەشت و دەردا |
گەرمای هاوینم بۆیە لا خۆشە | بە تینی سۆزی دڵ بەپەرۆشە |
ئەو گڕ و تاوە دڵ دەجۆشێنێ | بە یادی یاران تێر ئەمگرێنێ |
چەند خۆشە یادی هیجرانی یاران | فرمێسک بە چاوما بێنێ وەک باران |
ڕشێنەی فرمێسک دڵ ئاوڕشێن کا | شینی عەشق هۆشم بێ سەروشوێن کا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|