وا گرد بوونەوە پایزە براکان
Appearance
وا گرد بوونەوە پایزە براکان | بەڵکو یەک کەون هیممەتی چاکان |
بەڵام وەک ئاردی ناو دڕک وایە | براییش لەگەڵ نایێینە کایە |
خۆوڵاتیمان بۆچ لا چا نابێ | گوێلکی خۆماڵی بۆچ بە گا نابێ |
مەڵێن: شیلاوگ مایەی پەنیرە | فیتنە هەوێنی نۆ قازان شیرە |
مەدحی ڕووبەڕوو پیاو ئەدا بە شوو | زۆر دۆستی سەر نان بە دوژمن دەرچوو |
خوا موسا بۆ سەر فیرعەون ئەنێرێ | کەچی جار جار مەڕ بە گورگ ئەسپێرێ |
پیاو بۆ بۆرە پیاو ڕۆحی خۆی سەرف کرد | کەچی پێی دەگوت بە دەردی خۆی مرد |
ئەو کانیەی ئاوی لێ دەخۆینەوە | بە نابەکاری پڕی دەکەینەوە |
ئەوەی کە وەفای بۆ دوای خۆی نەبێ | ئیتر تۆ دەبێ هیوای چیت پێی بێ |
سیاسەت پیشەی ئاغای بێ ڕیشە | بۆیە گەلێ پیاو بێ ئیش و ڕیشە |
زۆر ڕیش و سمێڵ تاشراو وەک ئەوان | خۆزگە ڕیش ئەبوو بە مۆدەی ژنان |
ئۆخەی ژنان بوون بە گەورەی گەڕەک | ئەبێ دەستەی تر بچنە بەر خەڕەک |
ئینجا هێندێکیان چۆنی دەڕێسن | لەگەڵ گوێچنە بەرزە بڵێسن |
بە نار نارۆکە سەر دەلەقێنن | دەم بۆ یارۆی خەڵک دادەچەقێنن |
ئاخ خوێندەواری فریامان کەوە | بۆ عالەم ڕۆژە، بۆ ئێمە شەوە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 452. لە ژمارەی 455یشدا جارێکی تر بڵاو کراوەتەوە. هەر وەها لە ژمارەی 539شدا جارێکی تر بڵاو کراوەتەوە.
![]() |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|
![]() |