وا کاکۆڵی ئەو شۆخە بەدەم بادی سەباوە
Appearance
وا کاکۆڵی ئەو شۆخە بەدەم بادی سەباوە | ئێستاکە لە هەر لاوە پەرێشان و بڵاوە |
خاڵی سیەهـ و پەرچەمی پڕ چینی لەسەر ڕوو | بۆ سەیدی دڵی عاشقە ئەو دانە و داوە |
چون ماهـ لەگەڵ ڕوومەتی ئەو بەیتە موقابیل | نەعلی فەرسی ڕشکی، مەهـ و قورسی هەتاوە |
مەنعم مەکەن ئەر وەحشی سیفەت بادییە تەی کەم | هۆشم کە لە سەردا بە قەدەر زەڕڕە نەماوە |
زۆر هەممی بە شۆر و شەڕە، ئەو شۆخە بە غەمزە | هەر خوێنی شەهیدانە لەسەر ڕێگە ڕژاوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|