وا لە دووریت هەڕەتی مەرگمە، ئەی گیان هاوار!
Appearance
پیرەمێرد لە کاتی خۆیدا ئەم چەند دێڕەشی بە ناوی «شێخ ئەبولوەفا» وە بڵاو کردۆتەوە بەڵام هەڵبەستی خۆیەتی:
وا لە دووریت هەڕەتی مەرگمە، ئەی گیان هاوار! | جوانەکان، بێچووە موغان، بادەفرۆشان، هاوار! |
جازبەی عەشقی بە زۆر وا دەستی گرتووم ئەمبا | ئەی خزر ڕاهبەرم بە، ئەی شەهی مەردان هاوار! |
سەر، هەوای کەوتۆتە سەر، نانەوێ بۆ سوجدەی ئەو | ئەی پێچ و تابی خەمی گێسوی پەرێشان، هاوار! |
دڵی دێوانە وا فێی لێهات زنجیری ئەوێ | ئەی حەڵقەی سلسلەیی توڕڕەیی پەیمان، هاوار! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|