وا دیسان خومی جولەکە شێوا
Appearance
وا دیسان خومی جولەکە شێوا | درۆ باڵ ئەگرێ و ئەفڕێ بە کێوا |
ئەڵێن خوا باڵی داوە بە حوشتر | کۆشک و سەرای کەس نامێنێ ئیتر |
دڵخۆشییەکە بۆ بێ خانوومان | ئەڵێن ئۆخەی گشت بە بێ خانوو مان |
خواستی خواییە ئەوی بەدکارە | زۆریان لە لاوە دێنە ئەم شارە |
هەندێ لە پێستی مەڕا وەک گورگە | هەندێکی تریش سپڵی لاورگە |
هەندێ وەک مووی لوت لێت نابێتەوە | هەندێ سنگ هەڵکێش نابەسرێتەوە |
بۆیە سەرچاوەی «تانجەڕۆ» لێڵە | هەرچی خۆی تیا ششت کوڵک و کەمێڵە |
خۆزگە وەک جاران گازرکەر ئەبوو | بە شیاکە و بە لیس پیسی دەرئەچوو |
ئێستا «بانقەنۆت» کەوای شیرداخە | بۆ هەموو لەشی «گول» بە پەرداخە |
بە کوردی ئەولا «ڕێژو» خەڵووزە | موعەممایەکە ئازای وەیدۆزە |
نامەوێ بڵێن کورد بە هیچ نابێ | ڕۆڵەی ئازادە ئەوی ئازا بێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 820
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|