وا دیارە چاوی یارم مەیلی بیماری دەکا
Appearance
وا دیارە چاوی یارم مەیلی بیماری دەکا | دڵ کە بێ سەبر و قەرارە شیوەن و زاری دەکا |
با قەلەم بادی سەبا ڕێی کەوتە نێو گوڵزاری ڕووی | وا کە ئیستیهزا بە عەتر و میسک و تاتاری دەکا |
هەرکەسێ جارێ ببینێ سوورەتی یارم لە خەو | تا بمێنی زیکر و شوکری نیعمەتی باری دەکا |
هەرکەسێ هوشیارە مەیلی یار و دڵداری دەکا | بێتە سەیری چاوی یارم مەیلی بیماری دەکا |
خۆشە شەوناڵین و جەوری یار و زامی نادیار | خاسسەتەن بۆ ئەو کەسەی وا زیکری جەبباری دەکا |
گفتوگۆیی سابیری بۆیە هەمووی مەستانەیە | چاوی یاری کاروباری خەمری خللاری دەکا |
موددەعی لومەم ئەکەن سەد کاشکێ تۆیان وا ئەدی | تا بزانن سابیری هاواری ناچاری ئەکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|