وا بەهارە دولبەرا قومری بە سەروێ شاد ئەبێ
Appearance
وا بەهارە دولبەرا قومری بە سەروێ شاد ئەبێ | هەم لە ئێشی دەردی دووری بولبولیش ئازاد ئەبێ |
گەرمی بازاری ڕوویی گۆڵ وا خەریکە بێتە جۆش | ئەگریجەی سونبول لە گوڵشەن سوبحەدەم تاتا ئەبێ |
وا کەوای سەوزی لەبەر کرد سەروی جۆباری لە باغ | گوڵ بەنەوشە بۆنی عەتری بۆ گوڵان ئیفشا ئەبێ |
شەست پەڕیش لای داوا ئەمڕۆ وا لە ڕووی پەردەی حەیا | لالە و خاڵی کوتاوە ڕەغبەتی ئەفزا ئەبێ |
وەختی عیشوە و وەسڵە گیانە ئێشی دووریت لا ئەچێ | زامی جەرگی عاشقان ساڕێژ و بێ ماوا ئەبێ |
ئەو بەهارە ئەمڕۆ گوڵشەن زۆر سەفاگاهی خۆشە | فەرموو ئەمڕۆ با بچین سەد دڵ دڵی شەیدا ئەبێ |
عاشقی سەروم عەزیزم مائیلی ڕەنگی گوڵم | بەستەیی تای سونبولم ڕۆحم چ وەخت ئەحیا ئەبێ |
دڵ فگار و سینەزار و دڵ بە خوێنم دائیما | هەر وەکوو بولبول ئەڵێم ساکەی گریێ دڵ ڕا ئەبێ |
غەمزەیی دیدەت نیگارا وا دڵی کردم بە خوێن | عیشوە و غەمزەی فەتانت ئاری لێ پەیدا ئەبێ |
پێم ئەڵێن مینە نەسیحەت بگرە گوێ، بۆ بووی بە شێت | لەو دەمەی لۆمەم ئەکەن من شیوەنم بەرپا ئەبێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|