وامئەزانی
Appearance
وامزانی کە من دڵم دا بە تۆ | دڵی تۆش بۆ من ئەبێ بە مەکۆ |
چی بکەم دڵەی شێت تووشی تۆی کردم | بە سەودای بێ سوود لە ناوی بردم |
تۆش تێگەیشتووی دڵ وا دوشمنە | ئیتر لە لای تۆ بووە بە گای بنە |
ئەگینا ئەگەر دوشمن نەبوایە | نەتئەهێشت بێتە ئەو بەردەرگایە |
بەڵام گیانەکەم ماددەی تۆ بۆشە | لە تێکەڵیدا هەر ڕاستی خۆشە |
دڵی ئەڵماسی بێگەردم ئەوێ | شتێ ساختە بێ زوو دەرئەکەوێ |
توخوا حەیف نییە وەک ئەڵماس جوان بی | بە ژەنگی خوێنی عاشق پەنهان بی |
دڵ بفڕێنی بەدخوو بی وەک خۆت | ئەم جەور و زۆرە خێری چییە بۆت؟ |
چی دەبێ ڕۆژێک ئەگەر هی من بی | دەست نەوەشێنی و ساتێک هێمن بی |
1943/03/20
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|