Jump to content

هەی ڕۆ ئەمڕۆ ڕۆی شین و ڕۆ ڕۆمە

From Wikisource
هەی ڕۆ ئەمڕۆ ڕۆی شین و ڕۆ ڕۆمە (1950)
by پیرەمێرد
306082هەی ڕۆ ئەمڕۆ ڕۆی شین و ڕۆ ڕۆمە1950پیرەمێرد

ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی پیرەمێرد ئەو هەڵبەستەیە کە بەوە کۆتایی بە چیرۆکی مەم و زین ئەهێنێ کە لە «ئەحمەدی خانی»یەوە وەریگرتووە:

هەی ڕۆ ئەمڕۆ ڕۆی شین و ڕۆ ڕۆمە کە مەم ڕۆیی ڕۆی پەژارەی خۆمە
ئەم زوڵفە لوولەم بۆ مەم شانە کرد دەک فەلەک کوێر بی بۆنێکی نەکرد
ئەم خاڵ و میلە من بۆ مەمم ڕشت پەیمانم وایە بۆی بەرمە بەهەشت
لێوم دانابوو بۆ گفتوگۆی مەم عەهدە تا مردن واتەی پێ نەکەم
توخوا مەم! منت لە کوێ پەیدا کرد؟ گوناهم چی بوو منت شەیدا کرد؟
هەرکەس هاوسەرێ بۆ ژیان ئەگرێ منت بۆیە ویست لە بەرت مرێ
هەی خەجاڵەت بی چەرخی پڕ ستەم هیچ شەرمت نەکرد لە نەوجوانی مەم
مەم! لە ژێر خاکا بە میوانت بم بە برامەوە بە قوربانت بم
ناچارم بێ تۆ ژیانم نابێ وا ئەیبڕمەوە هەر ئەبێ وابێ
لە ناو دوخمەدا دوو جێگا دەبێ زاوا و بووکێنی لە خاکا دەبێ
ئای مەم! دەستی مەم نەگەیشتە تۆ وا نووکی خەنجەر بوو بە سزای تۆ
خەنجەر بۆ دڵە گەر ڕاستت دەوێ ئاخ مەمی تیایە نەک بەری کەوێ
ئەی سینە بگرە خەنجەر بۆ تۆیە هەرچی زۆر جوان بێ هەر ڕەنجەڕۆیە
بە بەرگی خوێنی شایی ڕەنگەوە بە سۆز و ناڵەی خۆش ئاهەنگەوە
با دەست لە مل کەین مەم یەک جارییە نە ڕای بێگانە نە بەدکارییە
ئاخ بۆ دەنگخۆشێک لە ژوور سەرینمان بە بەیتی کوردی بدا تەڵقینمان
بڵێ ئاخ دڵی دڵخواز مەشکێنن بە زۆرەملی کچان مەمرێنن


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).