Jump to content

هەی لایە لایە سەرکەوت لای لایە

From Wikisource
هەی لایە لایە سەرکەوت لای لایە (1965)
by مینە جاف
304120هەی لایە لایە سەرکەوت لای لایە1965مینە جاف

لای لای حەبە خانی کەریم بەگ بۆ سەرکەوتی کوڕی

هەی لایە لایە سەرکەوت لای لایە ڕۆڵە گوێ بگرە لە دەنگی دایە
ئەو دایەی دووجار گیان و تەم و خەم چاو پڕ لە فرمێسک، دڵ خوێناو و تەم
ئەپرسی ڕۆڵە بۆ چی پێشوەکان هیچ هەوڵیان نەدا بۆ ڕێگەی کوردان
کام ڕێ ڕێی بەرزی قەومی دواکەوتوو کام ڕێ ئەو ڕێگەی ناویشی گوم بوو
گوێ بگرە سەرکەوت ڕۆڵەی شیرینم لە خوام گەرەکە مەرگت نەبینم
ئەم جەژنی نەورۆز من چووم بۆ ئێران تووشم بوو پیرێ، لە شوێنی سەیران
پرسیم لەو پیرە ئەم خاک و ئاوە ئیستە داکەوتو و مات و داماوە
هاتە ئەزوان پیری کۆنە ساڵ جوابی دامەوە بە زوانی حاڵ
وتی ئەم خاکە ماوای کوردان بوو نۆشینگەی تەختی ڕۆڵەی مەردان بوو
جێگەی حاکمی پادشای کورد بوو ماوای شێرانی ڕۆژی نەبەرد بوو
گەردشی گەردوون چەرخی بەد ستەم تێکی دا دەزگای شاهانی حەتەم
دوژمنی شاد کرد بە خاک و ئاومان ناوی گوم کردین زەلیل بوو ناومان
نەماوە خەوم ئارامم قاتە تەمی هەناسەم لە سەماواتە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).