هەڵگورد ئیسم تۆ شاخی کوردانە
Appearance
ئامۆژگاری بۆ هەڵگوردی مستەفا بەگ بە زمانی باوکییەوە
هەڵگورد ئیسمی تۆ شاخی کوردانە | قەڵای سەربەرزی گشت کورد زوانە |
بۆیە ناوی تۆم بە هەڵگورد ناوە | وەک هەڵگورد بەرزی بە ڕووی دنیاوە |
نامووست بۆی ناو زایع نەکەی | ناوی بەدناوی تۆ شایع نەکەی |
تا هێزت هەیە بۆ گەل تێکۆشی | وەتەن بە کورسی و پارە نەفرۆشی |
داواچی مافی هەموو کوردان بە | سەر و گیان فیدای ڕێی نیشتمان بە |
هەوڵ و کۆششت بۆ بەرزیی گەل بێ | ناو دڵت بۆ ماڵ میللەتت پەل بێ |
کوڕم بخوێنە خوێندن غایەت بێ | بەرزیی کوردستان بەرزی پایەت بێ |
نەبوونی عیلمە ژێر کەوتنی کورد | ئەوا پێت ئەڵێم بخوێنە هەڵگورد |
بخوێنە کوڕم بێ خوێنەواری | ناسێنرێ هەقی گشت کوردەواری |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|