Jump to content

هەڵبژاردن

From Wikisource
هەڵبژاردن (1965)
by قانع
306761هەڵبژاردن1965قانع
ئینتیخاباتە عەزیزم، مەوسمی ئازادییە ڕۆژی سەربەستیی وڵات و بەزم و جۆشی شادییە
میری جاڕی دا کە ئیتر کۆتی دیلی لابرا گەل بەمە مەسروورە، بۆچی؟ مافی ئازادی درا
گەل بە ئاوات بوو، بە دڵ پێشوازیی گەرمی خۆی نوان نێر و مێ، گەورە و بچووک، خان و مەلا، شوان و سەپان
جاڕ درا: کێ ڕائەبینێ، کێ ئەچێتە پەرلەمان فەرموو خۆی تەرشیح بکا بۆ خزمەتی هاونیشتمان
ئەوزەمانە ڕۆی کە نائیب مەرجە خاوەن پارە بێ لاوی دڵسۆزی هەژاریش جەرگی پارەپارە بێ
شادی باڵی خۆی درێژ کرد، ها وڵاتی گرتەوە با بزانین کێ بوو سەرکەوت، گۆی لە مەیدان بردەوە
لاوی کوردی نیشتمانی: مارف و نووری و بلە چەندەها ڕۆڵەی تریش ئامادە بوون بۆ ئەم پلە
کاتێ تەئمیناتی قانوونی، تەواو تەسلیم کرا ڕێ دران و بەندی چاودێری لە سەریان لابرا
قۆڵ بە قۆڵ، دەستە بە دەستە، خەڵقی شار و دێنشین هەڵبژاردنیان تەواو کرد، دەم بە خەندە و پێکەنین
حەزرەتی پاشا کە زانی نوێنەری گەل دەرچووە تووڕە بوو، چاوی زەقۆ کرد، چونکە کۆستی کەوتووە
ئەمری دەرکرد بۆ قەڵاچۆ، شورتە ئاڵۆزانە گەل دەس نەپاراستن لە گرتن، لاو و پیر و کوێر و شەل
نوێنەری شەرعی لە کونجی بەندیخانە توند کران تاقمێکی هەرچی پەرچیی دوژمنی گەل دانران
با بڕووخێ ئەم نیزامە بۆگەنە فاشیستییە پشتیوانی گەل، برایی و یەکیەتی و سەربەستییە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).