Jump to content

هەوری بەهاری بە هەڕوگوڕە

From Wikisource
هەوری بەهاری بە هەڕوگوڕە (1950)
by پیرەمێرد
305587هەوری بەهاری بە هەڕوگوڕە1950پیرەمێرد
هەوری بەهاری بە هەڕوگوڕە بە تاو و و تەرزە توندە و بە گوڕە
کە خۆت لێگرتە پەنا و پاسارێ زوو بەسەر ئەچێ ئیتر نابارێ
ئەگەر ڕووبەڕووی ڕۆییت بێ پەروا بە تەوژمەوە بەسەرتا ئەڕوا
هەرچی تەنک بێ دیارە زوو ئەدڕێ ئینسان ئەستوور بێ ئەوسا ئەپچڕێ
«هیتلەر» لە دوو لا کەوتە پەلامار ئەکوژێ و ئەکوژێ بێ پەڕوا وەک هار
دیارە کە دوایی «سەمەندۆک» ئەکرێ ئینسانی خوێنڕێژ مەرگی پێ ئەبڕێ
دنیا بە جارێ بووە بە گۆمی خوێن ئەولادمان ئەڕوا بێ سەر و بێ شوێن
بەم ڕەنگە ژیان تامی نەماوە ماسی ژێر دەریایش هیلکی بڕاوە
گرمەی بۆمبا و تۆپ گەییە ئاسمان لەرزەی خستە ناو بارەگای یەزدان
کاتێک زانی کە قینی قەههار بۆ تۆڵەی خوێنی ناحەق کەوتە کار
ڕەگی زاڵمی لە بن دەرهێنا ئەم شەڕ و شۆڕە نەما لە بەینا

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 674
1942/07/02


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).