Jump to content

هەوای وەیشوومەی مەیلەکەی دڵدار (I)

From Wikisource
هەوای وەیشوومەی مەیلەکەی دڵدار (1969)
by سابیری
306479هەوای وەیشوومەی مەیلەکەی دڵدار1969سابیری
هەوای وەیشوومەی مەیلەکەی دڵدار مەزرەعەی شادیم فەوتان وە یەکجار
قازانجم غەمە لەگەڵ سەرمایە ئیتر چ باکم گەرما و سەرمایە
غەم لە جێی خۆشی نائیب مەنابە عوشڕەتم مودام بادە و شەرابە
موتریبا لە چاو منت کەوتبێ مەقامێ بڵێ کەس نەژنەوتبێ
غەم بێ حیساب و سەر و سامانە سەداکەت شیفای دەرد و زامانە
بەدڵ تیمار کە زامی بیمارێ لەو دەم و مەقام ڕەحمەت دەبارێ
زامار حەربەی موژەی دڵدارم بۆیە وا مودام دیدە خوونبارم
مەگەر برینم وەختێ ساڕێش بێ من و یار ئیتر نە کەس نە خێش بێ
ئەی بەختە ئاوێ بدە وە چاودا ئەوا سووسکەی دڵ خنکا لە داودا
ڕەحمێ کە بە حاڵ گرانیی دەردم بە ڕەنگی زەرد و هەناسەی زەردم
یا من بەدبەختم یا یار بێزارە وا ڕەنگم خەزان ئەشکم بەهارە
شێواوم وێنەی قەیسی عامیری ناوم نەجمەدین لەقەب سابیری
نەخۆشی باتین ئەگەر زاهیر بێ مەسڵەحەت وایە بەندە سابیر بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).