هەوای نەسیمی
Appearance
بەخاکی وڵاتم، گەلم، میللەتم | کەسم کۆمەڵم لائەبەن زیللەتم |
هەوایی نەسیمی بەسەر گوڵشەنا | لە سەیری ڕەزان مەحوئەکا عیللەتم |
بەباغ و بەبێستان و میوەیی جوان | بەئاوی ڕەوانان ئەبێ لەززەتم |
لە دامێنی بێستان تەماشای چیا | لە بیرم چلۆن دەر ئەکا ئەزیەتم |
وڵاتم گوڵ و ئاو و باغ و ڕەزە | وەکو کەوسەرە کانیی جەننەتم |
بڵند و بەئییرادە شاخ و چیام | وەکو ئەو بڵندە منیش هیممەتم |
ئەسیری لە ڕێی خاکی پاکی وەها | بکوژرێم فیدابم نییە میننەتم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|