هەندێ کە لە پڕ بەرز ئەبنەوە
Appearance
هەندێ کە لە پڕ بەرز ئەبنەوە | کە کەوتنە خوارێ ئەبوورنەوە |
کە بە توونچێتی بووی بە حەمامچی | خۆت لێ ناگۆڕێ، لە ڕێ دەرناچی |
بەڵام کە لە پڕ هاتی بووی بە کوڕ | نان خۆرێ دەبی، سپڵەی سفرەدڕ |
ئەگەر پێ بە پێی هاوڕێکانت بێی | پێت ناڵێن کابرا! نازانن تۆ کێی |
هەر موویە لە ڕیز ڕیزە تێپەڕێ | مەقەستی وەستای دەلاک ئەیبڕێ |
نەخوازەڵا وا «زیل» کەوتۆتە ناو | هەرچی بەرکەوێ، ئەڵێن کلک بڕاو |
بۆ کلکەقوڵێ دەچنە لای داپیر | ئەماننێرێتە لای بزن بۆ شیر |
شیری داپیر خۆر، بێ کلک ئەمێنێ | سەگ بە هێزی کلک ئێسقان ئەشکێنێ |
پیرەمێردێ هات، پێی وتم پیرێ | هەر کەس لە باری خۆی گوێز پەژمێرێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 468
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|