هەندێ کە ئیشی نابەجا ئەکەن
Appearance
هەندێ کە ئیشی نابەجا ئەکەن | بەوە ئەخوڕن کە حاشا ئەکەن |
وا تێگەیشتوون کە کەس ناوێرێ | کردەوەکەیان لەسەر بژمێرێ |
نازانن لەگەڵ پێیان ترازا | دۆستی سەر سفرە ئەیدا بە ئەرزا |
ئەڵێن: ماست نییە بە لێودا دیار بێ | یا دار نابڕن دەنگی مشار بێ |
بەم ڕەنگە خۆیان تەفرەی پێ ئەخۆن | توور و سیر دیارن بە قڕقێنە و بۆن |
کەروێشک کە ئەنوێ چاوی ئەبینێ | کە «دیاردی»ت لێکرد، چاو ئەقووچێنێ |
لای وایە کە ئەو چاوی خۆی لێک نا | چاوقووچاندنەکەی ئەبێ بە پەنا |
خەڵک ئیشی پەنهان ئەدۆزنەوە | کاغەزی سپی ئەخوێننەوە |
«جام» ئەڵێ: بشکێم، بەڵام نەزڕێم | چاکە و خراپە دێنەوە سەر ڕێم |
خوا ڕێی ڕاستان لە کەس نەگۆڕێ | بارام بۆ گوورێ خۆی خستە گۆڕێ |
میوەی کاڵ ژانی زگی لە دوایە | وەک دووگی چەوری سەر تەڵە وایە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 780
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|