هەندێ کەس کە هات نۆرەی خۆی دەست کەوت
Appearance
هەندێ کەس کە هات نۆرەی خۆی دەست کەوت | ئەبینی سووکێ بە دارا سەرکەوت |
کە بەرز بووەوە هێند بێ ترس ئەبێ | ئەمەندە ئەخوا هەتا قورس ئەبێ |
کە قورس بوو ئیتر دار ڕای ناگرێ | تەقڵە لێ ئەدا بە سەرەنگرێ |
وا چاومان لێیە ئەو چی بەسەرهات | کەچی لەو زیاتر ئەکەونە هەڵات |
مێشێ لە هەنگوین کە پێی گیر ئەبێ | تا دێت مێشی تر لێی شێتگیر ئەبێ |
میوەی نەگەییو زگ ئەیەشێنێ | تەماع بۆ پیاوان ڕووزەردی دێنێ |
وا گەورەی دیوان کەوتۆتە بژار | لاڵ و پاڵ کەوتوون مشک و مار پەژار |
ماری کەسیرە کە کەوتە هەتاو | هیچ ئامان نادا بە ژن و بە پیاو |
دەرمانی ژاری مار کە تریاکە | ئێستا بە تریاک زۆر کەس هیلاکە |
پشیلەبۆر وتی: نەمرم بەو تیرە | من و مشک و جێی ئەو ژنەپیرە |
ئینسان وا ناڵێ چاوی ناترسێ | هەلی بۆ هەڵکەوت لە هیچ ناپرسێ |
خوا فەرمووی: ئێمە ئەمانەتیمان | هاتین خستمانە سەر کەژ و کێوان |
هیچیان نەیانویست «ئیبا»یان لێ کرد | لەو لاوە ئینسان پڕی پیا کرد |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 737
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|