هەندێ کەس خۆیان کردووە بە ژاپۆن
Jump to navigation
Jump to search
هەندێ کەس خۆیان کردووە بە ژاپۆن | دەست ئەوەشێنن پێت ئەڵێن پاردۆن |
تۆیش کە لەوانە فرسەتت زانی | پیاکێشە و بڵێ منیش نەمزانی |
کیسەڵ دووپشکی ئەپەڕاندەوە | چزووی لە پشتی هەڵچەقاندەوە |
پرسی: چی دەکەی؟ هەی بەد کردەوە | وتی: چزووی خۆم تاقی کردەوە |
درۆیشی ئەکرد خووی ئەسڵی وابوو | ئەگینە قینی چی لە دڵا بوو؟ |
بە دووپشکیان گوت: زستان ناتبینین | وتی: زۆر قەدرم دەگرن بە هاوین |
بۆچی بە دووپشک بڵێن بێعارە؟ | هی وامان هەیە زستانیش دیارە |
هەڵەبجە ڕاوی بەرازی باوە | «یەکانە»ی ئەم لا هێشتا هەر ماوە |
مشک و بەراز و کوللەمان زۆرە | هێند بێئینسافین نایکەین بە نۆرە |
زەردەواڵەیەک ئەگەر بکوژی | خورمای شیرینی بەهەشت ئەمژی |
زەردەواڵەمان ئاورووژاندبوو | خوا پاراستینی شاریان لێ تێک چوو |
فیشەکی «هەوا» زوو ئەکوژێتەوە | فیشکە شێتە لێت نابێتەوە |
جاران بۆمبایان ئەبرد بۆ ماسی | خوای ماسی، بۆمبا کەوتە کەساسی |
قەشە و مالووم و گەچ و کەچ ناسی | کەوتوونە کوورەی مەلای هەیاسی! |
زەمانێکیش بوو کە ئەتگوت بۆمبا | بەند نەدەبووی تا بەندەرگەی بەمبا |
ئێستا ئەو هەورە نەما، هەساوە | لەعنەت لەو کەسەی لە خەڵکی داوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 561 و 167
1939/04/06
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse