هەندێ پیشەی من لەگەڵ خەڵک جوێیە
Appearance
هەندێ پیشەی من لەگەڵ خەڵک جوێیە | خۆش گوزەرانیم زانی لە کوێیە؟ |
من ئەگەر ڕاست بێ، پیرێکی ژیر بم | نابێ لە تانەی دوژمن دڵگیر بم |
ئەوی پێم ئەڵێ ئەگەر بێ و وابێ | نەسیحەتێکە ماڵی ئاوا بێ |
ئەبێ ئەو خوڵقە خراپەم چاک کەم | خۆم لە توانجی بەدگۆ بێباک کەم |
کاتێ لە خۆما نەقسم نەمێنێ | کردەوەی چاکم لای خەڵک ئەنوێنێ |
خۆ ئەگەر تانەی دوژمن درۆ بێ | با ئەو بەدناو بێ و هەر ڕەنجەڕۆ بێ |
ئەوسا بۆ منیش ئەبێ بە عیبرەت | بە درۆ لە کەس ناکەومە غەیبەت |
بەڵام کە وا بم لێرە هەڵناکەم | زەحمەت بێ غەیبەت، ڕەفیق پەیدا کەم |
چارەی غەیبەتمان بە «قومار» ئەکرد | پارەمان نەما، وا دەرمان نەبرد |
ئێّستا بە ناچار وەک ئەحمەد حەیتە | ئەکەوینە سەر ڕێگای ئەم بەیتە |
قوماران نەکەن قورئان دەخوێنم | بە درۆ خۆم وەک عابید دەنوێنم |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 980
1949/09/08
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|