هەندێ تەبیعەت وەک دووکەڵ وایە
Appearance
هەندێ تەبیعەت وەک دووکەڵ وایە | بە گەرد و خولە و سەر لە هەوایە |
هەندێ سەرگەردان وەک ئاو شەیدایە | بەردەڵ بەردییە، ڕوو لە بەغدایە |
دەستەیەکی تر بە تەپ و گڕە | پیاو دەسووتێنێ، زادەی ئاگرە |
هەندێ وەک دایک دڵسۆزە و چاکە | ئەتگرێتە خۆی، وەک خاکی پاکە |
بەڵام کە خاک بێ لە ڕێی ئینسانا | عادەتە هەرچی هەڵسا پێی پیا نا |
پێسی زیندوانی بەسەرا ئەکرێ | مردیشی ئەو لە باوەشت ئەگرێ |
ئێستا ئەمەوێ تێبگەم ئەم چوارە | بۆ ڕۆژی ئەمڕۆ، کامیان بە کارە؟ |
باوجود هەرچی من بڵێم بۆشە | هەرکەس ئەتواری خۆی لەلا خۆشە |
هەمووی لە قاڵبی وەستایەک دەرچوو | «قَدْخَلَقَکُمْ أَطْوَارا»ی فەرموو |
سروشتی «هیتلەر» ئاگری قودرەتە | شەیتانە و لای خەڵک وا بە حورمەتە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 658
1942/02/19
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|