Jump to content

هەمیشە چشتی باریک ئەپچڕێ

From Wikisource
هەمیشە چشتی باریک ئەپچڕێ (1950)
by پیرەمێرد
305510هەمیشە چشتی باریک ئەپچڕێ1950پیرەمێرد
هەمیشە چشتی باریک ئەپچڕێ هەودا باریک بێ، دیارە بەرناگرێ
ئیللا بنیادەم کە بە ئەستووری دەپچڕێ یەعنی لەبەر مەغروری
ئەوی کە لە خۆی بایی بێ: بایە هەر گینگڵ ئەخوا ئەوی بای تیایە
ڕۆحیش بایەکە مایەی هەناسە ئەوی هەناسەی تەنگ بێ کەساسە
خوا ڕۆحی هێندە شیرین کردووە بە کەساسیش بێ خەڵک بۆی مردووە
هی وامان دیوە کوێرە و بێ نانە هێشتا بە هیوای ژین و سەیرانە
خۆ تەماعکاری وا لە پیاو ئەکا چاوی تێر نابێ مەگەر لە خاکا
نەوجوان چاکە بۆ شەڕەکوتەک گورگ پیر بوو دەبێ بە مەسخەرەی سەگ
سووخۆر نابووتی مایەی پێ دەبڕێ مەنجەڵ کە بزێ، دیارە کە ئەمرێ
حەرام ئاوڕت لێ ئەداتەوە وەک ڕەگی گولی هەڵئەداتەوە
پشت بە پشتیوان کە کەوتیە دیوان کاتێکت زانی کەوتیە ژێر دیوان
جاران دەرپێمان بە بەنەخوێن بوو حەرام نەترازا و سەرمایەی سوێن بوو
ئێستا لاستیکە کە هیچ ناترازێ سەد سوێندی پێ بخۆ بە نێرکە پیازێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 598
1940/05/12


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).